وڵاتێک مێتا بە 220 ملیۆن دۆلار سزا دەدات



 وڵاتی نەیجیریا کۆمپانیای مێتا کە خاوەنداریتیی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتس ئاپ دەکات، بە 220 ملیۆن دۆلار سزا دەدات.


کۆمیسیۆنی فیدراڵی پاراستنی بەکاربەر و کێبڕکێی نەیجیریا ڕایگەیاندووە، سزاکە بەهۆی پێشێلکارییە فرە و دووبارەکانی مێتایە کە پێشێلی مافی بەکاربەرانی نەیجیریای کردووە.


نەیجیریا مێتای بەوە تۆمەتبار کردووە سیاسەتی جیاکارانەی هەبووە، سوودی خراپی لە هەژموونی بازاڕ وەرگرتووە و مافی نەیجیرییەکانی لە دەستنیشانکردنی ئەوەی چۆن داتاکانیان بەکار ببەن پێشێل کردووە. 

لێکۆڵینەوەکانی نەیجیریا 38 مانگی خایاندووە و مێتا ئاگادار بووە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.