عێراق 300 مێگاوات کارەبا لە تورکیا هاوردە دەکات

 

بۆ دابینکردنی کارەبای پێویست بۆ هاووڵاتییان بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا، عێراق کارەبا لە تورکیا هاوردە دەکات. 


عێراق بە کردنەوەی هێڵی بەستنی کارەبا لەگەڵ تورکیا، 300 مێگاوات کارەبا بۆ پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و کەرکووک دابین دەکرێت.


محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هێڵی بەستنی کارەبای نێوان عێراق و تورکیا کردەوە لە ڕێگەی وێستگەی کەسک لە خۆرئاوای موسڵ بە توانای 300 مێگاوات.


لەمیانەی کردنەوەی پرۆژەکە، سوودانی گوتی، لە کۆتایی ئەمساڵدا پرۆژەی بەستنەوەی کارەبا لەگەڵ کوێت و سعودیە تەواو دەکرێن.


پرۆژەی هێڵی بەستنی کارەبای نێوان عێراق و تورکیا لە ساڵی 2004ــەوە ڕاگیراوە، وەزارەتی کارەبا لە مانگی ئایاری ڕابردوو بەمەبەستی بەکارخستنی ڕێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد.