سەرۆکی ئازەربایجان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئازەربایجان بانگهێشت دەکات بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کارەکانی لووتکەی سەرکردەکانی جیهان بۆ ئاو و هەوا.
بڕیارە ڕۆژی 11 تاوەکو 22-11-2024، کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاو و هەوا لە باکوی پایتەختی ئازربایجان بەڕێوەبچێت.
ڕۆژی 22-07-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: نەسیر ماممادۆڤ، باڵوێزی ئازربایجان لە عێراق، بانگێشتنامەی فەرمی سەرۆکی وڵاتەکەی گەیاندە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کارەکانی لووتکەی سەرکردەکانی جیهان لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاو و هەوا.
ساڵانە کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاو و هەوا بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵ لە باکوی پایتەختی ئازربایجان دەکرێت.
