ڕووسیا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئەگەری بەربژێربوونی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی نیشاندا و دەڵێت، تێبینییان لەسەر لێدوانەکانی پێشووی هەیە.
دێمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند: "سەرنجی ئەوەمان هەیە کە کامالا هاریس هەندێک لێدوانی پڕ لە ڕەوانبێژیی نەیارانەی بەرامبەر بە وڵاتەکەمان هەن".
دوای کشانەوەی جۆ بایدن لە بەربژێرێتیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کامالا هاریس یەکێکە لەو کەسانەی چانسی ئەوەی هەیە، ببێتە شوێنگرەوەی بایدن بۆ بەربژێرێتی.
