سەرۆکوەزیران بارزانی پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەم و دووەمە کوردەکانی سەر ئاستی عێراق دەکات


 وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە، پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکوەزیران بارزانی گەیاندە قوتابییە یەکەم و دووەمە کوردەکانی سەر ئاستی عێراق.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، پەیامی پیرۆزبایی جەنابی سەرۆکوەزیران بارزانیمان گەیاندە قوتابیی کاردۆ  فەرحان عەبدولکەریم، یەکەمی سەر ئاستی عێراق و قوتابیی محەممەد سامان ڕەئووف، دووەمی سەر ئاستی عێراق کە لە پارێزگای کەرکووکن، لە خوێندنی کوردی.

وەزیری پەروەردە دەڵێت: پیرۆزبێت لە کەرکووک، پیرۆزبێت لە خوێندنی کوردی  و بەهیوای سەرکەوتن بۆ  گشت قوتابییانی کەرکووک، سوپاس بۆ مامۆستا ئازیزەکانمان لە خوێندنی کوردی لە کەرکووک.