بۆ وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا هەلی دامەزراندن ڕاگەیێنرا


 بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، وێستگەی کارۆئاوی دووکان پێویستی بە 22 کارمەند هەیە بەشێوەی گرێبەست دایاندەمەزرێنێت.


 قەزای دووکان لەساڵی 1959-ەوە خاوەن یەکێک لە گەورەترین بەنداوەکانی عێراقە، بەنداوەکە جگە لە سوودەکانی دیکەی کارەبای لێ بەرهەمدێت.


 بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی فۆڕمێکی ئۆنڵاینی بڵاوکردووەتەوە بۆ دامەزراندنی 22 کەس بەشێوەی گرێبەست لە وێستگەی کارۆئاوی دووکان.


 مەرجەکان ئەوەن هەموو ئەوانەی داواکاری پێشکەش دەکەن دەبێت لە ڕەگەزی نێر بن جگە لە کارگوزارێک کە هەردوو ڕەگەز دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، نابێت ئەو کەسە لە حکومەت دامەزرابێت. مەرجی بڕوانامە بۆ ئەندازیاری میکانیک، ئای تی و کارەبا، بڕوانامەی دبلۆم و ئامادەیی پیشەیی بۆ میکانیک و کارەبا دەبێت.