عێراق دەیەوێت ‌‌هێزەکانی هاوپەیمانان لەمانگی ئەیلوول بکشێنەوە

 

حکومەتی عێراق دەیەوێت هێزەکانی هاوپەیمانان لە مانگی داهاتوودا دەستبکەن بە کشانەوە، تاوەکو ساڵێکی دیکە ئەرکەکانی هاوپەیمانان بەفەرمی کۆتایی بێت.


 عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان و دەیەوێت تاوەکو ساڵێکی دیکە بە فەرمی تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە.


 ئاژانسی ڕۆیتەرز لە چەند سەرچاوەیەکی عێراقی و ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە: عێراق دەیەوێت لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا هێزەکانی هاوپەیمانان دەست بەکشانەوە بکەن و تاوەکو مانگی ئەیلولی ساڵی 2025 بەفەرمی ئەرکەکانی هاوپەیمانی کۆتایی بێت.


 ئەگەری مانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ کاری ڕاوێژکاریی لە لایەن عێراق و ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر کراوە.


 شاندێکی سەربازیی عێراق لە ئەمریکایە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی لەبارەی وادە و چۆنیەتی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق.