لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا کرا



 لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا و لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە هاوتاکراوی ڕەوانە کراوە.  

 

لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە، دوای دابەشکردنی مووچەی دامودەزگاکان لە عێراق دەست بەناردنی پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

لە ڕاگەێینراوی وەزارەتی دارایی هاتووە، لە پاڵ لیستی مووچەی مووچەخۆران، لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانەی وەزارەتی دارایی  حکومەتی فیدڕاڵ کراوە.

 

227 هەزار و 541 خانەنشین لەم یاسایەدا سوودمەند دەبن، نزیکەی 50 ملیار دیناریش بۆ کۆی گشتی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت، واتا هەر خانەنشینێک نزیکەی 230 هەزار دینار دەچێتە سەر مووچەکەی.

 

ڕۆژی 03-07-2024، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوتاکردنی مووچەی خانەنشیانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ عێراق پەسەند کرد.