سەرۆكی یانەی هەولێر دوایین زانیارییەكان ئاشكرا دەكات


 موئەیەد مەغدید سەرۆكی یانەی هەولێر لە رێگەی كوردستان24 دوایین پێشهات و زانیارییەكان لەبارەی یانەكەی دەخاتەڕوو، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات یەك چركە نەوەستان و بەهێمنی كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان دەكەن.

یانەی هەولێر لە ریزبەندی چواردەیەم كۆتایی بەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق هێنا و بڕیاریشە لە رۆژی 20/9ـی ئەمساڵ وەرزی نوێی خولەكە دەست پێ بكات، بەڵام یانەی هەولێر بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی دارایی پێویست نەیتوانیوە لە گواستنەوەی یاریزانان هیچ جموجۆڵێك بكات، ئەمەش نیگەرانی لای هەوادارانی یانەكە دروست كردووە.
موئەیەد مەغدید سەرۆكی یانەی هەولێر   بێدەنگی دەشكێنێت و وەڵامی داخوازییەكانی هاندەرانیش دەداتەوە و و لە دەستپێكی قسەكانیدا سوپاسێكی بێسنووری راگەیاندنەكان، هاندەران و راهێنەر و یاریزانان و حكومەتی كرد كە لەو قۆناغە هەستیارەی تێـیان پەڕاند پاڵپشتی یانەكە بوون.