دۆناڵد ترەمپ ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن، ئەوەی بەر گوێچكەی كەوتووە فیشەك نەبووە و تەنیا ماددەیەكی پلاستیكی بووە.
دۆناڵد ترەمپ، لەمیانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقەی لێكرا و گوێیەكی برینداربوو، دواتر دەزگای ئێف بی ئای ئاشكرایكرد هەوڵی كوشتنی دراوە و هەشت فیشەكی پێوەنراوە و تەنیا یەك فیشەكی بەركەوتووە.
ڕۆنی جاکسۆن، پزیشکی پێشووی ترەمپ، كە ئێستا ئەندامی كۆنگرێسە ڕایگەیاند: "بە هیچ شێوەیەک هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی جگە لە فیشەك هیچی تر بووبێت".
ترەمپ ئەم پۆستەی هاوبەشی پێكردووە و نووسیویەتی: "فەرموون ئەمەش بەڵگە".
