حووسییەكانی یەمەن دەیان مووشەكی بالیستیان ئاراستەی ئیسرائیل كرد و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، مووشەكەكان خراونەتە خوارەوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 20-7-2024، سوپای ئیسرائیل شاری حودەیدییەی لە یەمەن كردە ئامانج و چەندین كۆگای چەكی حووسییەكانی بۆردومانكرد، بەیانی ڕۆژی یەكشەممە، حووسیەكان وەک وەڵامێک زیاتر لە 20 مووشەكیان ئاراستەی ئیسرائیل كرد.
حووسییەكان لە تۆڕی ئێكس ڕایانگەیاند: تۆڵەی هێرشەكەمان کردووەتەوە و ئیسرائیلمان بۆردومانكرد.
سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی ئێكس ڕایگەیاند: سەرجەم مووشەكەكان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە خراونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکیان نەبووە.
ئیسرائیل لەگەڵ هەریەكە لە حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەكان لە ئاڵۆزیدایە و جیهانیش هۆشداری شەڕێكی گەورە تر دەدات لە ناوچەكەدا.
