دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵای پێکهاتەکانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، مانگی ئایار بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دراوە.
ئازاد کورەچی سەرۆکی پارتی میللەتی تورکمانی ئەوەی بەرامبەر تورکمانەکان کراوە غەدرە، چونکە 90%ـی تورکمان لە هەولێرە، کەچی کورسییەکانی لەگەڵ قەزایەکی وەک کفری وەک یەکە، ئەوانەی ئەم بڕیارەیان داوە یان هیچ لەبارەی تورکمانەکان نازانن، یان بابەتەکە سیاسییە.
ئەمڕۆ دادگەی فیدراڵی لەبارەی سکاڵای پێکهاتەکان کۆبووەوە و هەر حەوت سکاڵاکەی پێکهاتەکانی بە بڕیاری 126ـی فیدراڵی 21-05-2024 وەڵامی سکاڵاکەی داوەتەوە و ڕەتیکردووەتەوە و ڕایگەیاند "ئەم بابەتە کۆتایی هاتووە".
لە سکاڵاکان داواکراوە سیستمی تۆماری ناوی بەربژێرەکان ڕابگیرێت، داوا کراوە چوار بازنەی هەڵبژاردن ڕابگیرێت و بکرێتەوە بە یەک بازنەی هەڵبژاردن، هاوکات کورسیی پێکهاتەی تورکمان بۆ پێنج کورسی زیاد بکرێتەوە، داوای لەبەرچاوگرتنی کورسییەکانی پێکهاتەی ئاشووری و کلدان و ئەرمەنییەکان کراوە، داوای هەمواری ئەو ماددەیە دەکرێت کە کورسیی پەرلەمانی کەم کردووەتەوە بۆ 100 کورسی.
بڕیارە 20-10ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە چوار بازنە بکرێت، ژمارەی کورسییەکانی بە پێکهاتەکانەوە 100 کورسی دەبێت
