ئامێرێکی هەڵکەندن لە باکووری کوردستان وەرگەڕا و ژمارەیەک کرێکار لەژێر داروپەردوو گیریان خواردووە

 

لە ناوچەیەکی گەڕان بەدوای نەوتدا لە بناری چیای گابار سەر بە پارێزگای شرنەخ-ی باکووری کوردستان، ئامێرێکی هەڵکەندن وەرگەڕا، ژمارەیەک کرێکار لەژێر داروپەردوودا گیریانخواردووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە شرنەخ  رای گەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تەممووز لە ناوچەیەکی گەڕان بەدوای نەوتدا لە چیای گابار، ئامێرێکی هەڵکەندن وەرگەڕا و ژمارەیەک کرێکار گیریان خواردووە.

هەر زوو ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی فریاکەوتن چوونە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە کارکردن کرد بۆ رزگارکردنی ئەو کرێکارانە.