پەرلەمانی عێراق تاوتوێی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەکات

 

كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەمی هەمواری دووەمی  یاسای لێبوردنی گشتی دەکات.


 ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق لەسەر پێنچ تەوەر کۆبوونەوە دەکات، هەمواری 21ی یاسای میلاک، خوێندنەوەی یەکەمی یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی، هەمواری یەکەمی یاسای باری کەسێتی، خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای ناوبژیوانی و خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای هەمواری یاسای دەستەی زیندانیانی سیاسی.


 پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە، کاتژمێر 11:00ی بەیانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان و خوێندنەوە و گفتوگۆکردنی ژمارەیەک پرۆژە یاسا.


 خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی یەكێکە لە تەوەرەکانی دانیشتنی پەرلەمان لە ڕۆژی چوارشەممە.


 هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانی پێکهاتەی سوننە.