سەفین دزەیی، بەپرسی فەرمانگەی دەرەوەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بانگهێشتی کۆنگرەی داهاتووی COP29 لە باکۆی ئازەربێجان کرا.
دووشەممە 22ـی تەممووزی 2024، سەفین دزەیی، بەپرسی فەرمانگەی دەرەوەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی ( ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ پێشوازی لە ناسر مامادۆڤ باڵیۆزی ئازەربێجان لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە، هاوکات باڵیۆزی ئازەربێجان لە عێراق بانگهێشتنامەی وڵاتەکەی پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی کردووە بۆ بەشداریی کردن لە کۆنگرەی داهاتووی COP29 لە باکۆی ئازەربێجان.
رۆژی هەینی (ههینی 1ـی كانوونی یهكهمی 2023)، سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس (تویتهری پێشوو) رایگەیاند: ئەمساڵ لە کاتێکی گرنگدا کۆنفرانسی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) ئەنجام دەدرێت.
ههروهها سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان نووسیوویهتی: "هەڕەشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا سنوورەکان ناناسێت، بۆیە دەبێت بەیەکەوە کار بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەیان".
رۆژی پێنجشەممە (30ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکوەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی گەیشتە وڵاتی ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا.
دوای گەیشتنی بۆ ئیمارات، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، "خۆشحاڵم کە لە ئیماراتم بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکان لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا، پشتگوێخستنی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بژاردە نییە و وەک گەلێک و بەشێک لە ناوچەکە دەبێت رۆڵی کارامان هەبێت".
هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ دەستپێکی ئەو لوتکە جیهانییە، لە پەیامێکی دیکەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەکرد، رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، پێویستی بە کاری پێکەوەیی هەیە.
هاوکات خۆشحاڵی خۆی نیشاندا لەوەی بەشدارە لە لوتکەی 28ـەمینی جیهانی کەشوهەوا بۆ ئەوەی جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەو کارە گرنگە بکەنەوە لەگەڵ هاوبەشەکانیان ئەنجامی دەدەن.
