له ‌دوو پارێزگای عێراق 10 ڕۆژ پشووه‌


 ژمارەیەک پارێزگای عێراق، بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، چەند ڕۆژێکیان کردە پشووی فەرمی،  پشووەکەش فەرمانگە تەندروستی و ئەمنیی و خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.


 بەبۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، سەدان هەزار زیارەتکاری شیعە مەزهەبی عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن دەکەن لە شاری کەربەلا .


 هەردوو پارێزگای كەربەلا و نەجەف لە 18 تاوەکو 27 ئەم مانگەیان کردە پشووی فەرمی،  لە پاریزگای بابل و واست پشووەکە لە 21 ئەم مانگەوە دەسپێدەکات و لە 26 کۆتایی دێت، هاوکات هەریەک لە پارێزگاکانی دیوانییە، موسەننا و زیقار لە 20 تاوەکو 22 ئەم مانگەیان کردە پشووی فەرمی .


 بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی حەوت پارێزگایە پشووەکە فەرمانگە تەندروستی و ئەمنیی و خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.