کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی، گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ کۆمپانیای ئینەر فلێکس بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرۆمۆر 250 لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهێنا.
کۆمپانیای دانەگاز لە کێڵگەی کۆرۆمۆر گازی سروشتی بەرهەم دەهێنێت، بەرهەمی ڕۆژانەی دەگاتە 37 هەزار بەرمیل نەوتی هاوتا. بەرهەمەکەی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ 3٪ زیادیکردووە.
کۆمپانیای دانەگاز لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، هۆکاری کۆتایی هێنان بەو گرێبەستە بۆ لاوازی ئەدای کۆمپانیای ئینەر فلێکس دەگەڕێتەوە، کە نەیتوانیوە وەک پێویست کارەکانی راپەڕێنێت و بەهۆیەوە پڕۆسەی پەرەپێدان لە وادەی دیاریکراوی خۆی دواکەوتووە.
لە راگەیەنراوەکەی کۆمپانیای دانەگازدا هاتووە، کۆمپانیای پیرل پێترۆلیۆم ڕاستەوخۆ ئەو بڕەی ماوە پەرەی پێبدرێت سەرپەرشتی دەکات و لە وادەی خۆیدا کارەکان تەواو دەکات.
کۆمپانیای پیرل پێترۆلیم بە گوێرەی گرێبەست پارێزگاری لە تەواوی مافەکانی دەکات، بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیشەوە.
