لە چوارقوڕنە شەقامی 60 مەتری دروست دەکرێت


 شەقامێکی 60 مەتری لە ناحیەی چوارقوڕنەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دروست دەکرێت و  456 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان دەکرێت.

 

 حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و بایەخدان بە سەرجەم ناوچەکان بێ جیاوازی، لەو چوارچێوەیەشدا  لە سنووری ڕاپەڕین پرۆژەیەکی گرنگ جێبەجێ دەکرێت.

 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، لە سنووری شارەوانی چوارقوڕنە شەقامێکی 60 مەتری لەسەر بودجەی ئیدارەی ڕاپەڕین دروست دەکرێت و تێچووەکەی 456 ملیۆن و 160 هەزار دیندارە. پێشتر دەست بە پڕۆژەکە کرابوو بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی وەستابوو.

 سەرەڕای ئەوەی پرۆژەکە دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ، سیمایەکی جوان بە سنووری شارەوانی چوارقوڕنە دەبەخشێت.