لە هەولێر زەوی بۆ زیاتر لە 70 هەزار فەرمانبەر دابینکراوە


 پڕۆسەی دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران گەیشتووەتە قۆناغی  کۆتایی، لە هەولێر زەوی بۆ زیاتر لە 70 هەزار فەرمانبەر دابینکراوە، ئامادەکاریش کراوە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەکە بۆ  100 هەزار کەس.


وێنە گەورەکە: یەک مانگ لەبەردەم فەرمانبەران ماوە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی و شارەوانیی هەولێر سەرقاڵی هەنگاوی تەکنیکیی و هونەرییە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان لە سنووری پارێزگای هەولێر


لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر گوت، "بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان تاوەکو ئێستا زەوی بۆ زیاتر لە 70 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینانی سنووری پارێزگای هەولێر تەرخان کراوە." ئامادەسازی کراوە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەکە بۆ سەرووی نزیکەی 100 هەزار فەرمانبەر، دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بەگوێرەی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان زەوی تەرخان دەکرێت. سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ئەوەشی گوت.