لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوت کرا و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم گوژمەی پارە بنێردرێت.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق گوتی، "لە وەزارەتی دارایی بەدواداچوونم کردووە، لە بەشی ژمێرکاری دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی مەدەنی کراوە".
ئەمڕۆ یەکەم گوژمەی پارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفەتیە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی بنێردرێت.
لەگەڵ گەیشتنی پارە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
