پێنجشەممە لە كەركووك پشووی فەرمییە


 بە بۆنەی چلەی ئیمام حوسێن، دووسبەی لە پارێزگای كەركووك پشووی فەرمییە.

 

 بەبۆنەی بەڕێوەچوونی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ملیۆنان زیارەتکاری شیعەمەزهەبی عێراقی و بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن دەکەن لە شاری کەربەلا، ئەوەش بە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکان لە مەزهەبی شیعە دادەنرێت.

 

 پارێزگای كەركووك بڵاوی كردەوە: بە بڕیاری ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك، ڕۆژی پێنجشەممە 22-8-2024 بە بۆنەی چلی ئیمام حوسێن لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكانی سنووری پارێزگاكە پشووە.

 


 ڕۆژی دووشەممە 19-8-2024 لیژنەی باڵای زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن بڵاویکردەوە، دوو ملیۆن و 400 هەزار زیارەتکار هاتوونەتە عێراق.  هەروەها 844 هەزار زیارەتکاریش بۆ وڵاتەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە.