بەهۆی نەبوونی هێزی سەربازیی پێویست بۆ پاراستنی سنوورەکانی، ڕووسیا ڕوودەکاتە دامەزراندنی سەربازی نوێ، بەم هۆیەشەوە هێزی کاری ئەو وڵاتە کەمی کردووە.
بەهۆی بەردەوامیی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا و کوژرانی ژمارەیەکی زۆری سەربازی ڕووسیا، ئەم وڵاتە تووشی کەمی هێزی مرۆیی بووەتەوە و دەستی بە دامەزراندنی سەربازی نوێ کردووە، ئەمەش زیانی لە کەرتی ئابووری داوە.
لە ڕووسیا مووچەی سەربازێکی تازەدامەزراو مانگانە 160 هەزار ڕۆبڵە کە دەكاتە 1792 دۆلار، ئەمەش مووچەیەکی باشە، بۆیە ژمارەیەکی زۆر کرێکار لە کەرتەکانی دیکە ڕوو لە سەربازی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی داهاتێکی باشتر.
بەپێی داتاکانی ڕاشا پرۆجيکت، لە مانگی تەمموزی ساڵی 2023 تا مانگی حوزەیرانی 2024، ڕووسیا نزیکەی 30 ملیار یۆرۆی لە شەڕدا خەرج کردوووە کە دەکاتە 1.5%ی بەرهەمی ناوخۆیی.
