ماڵپەڕی نیویۆرک تایمزی ئەمریكی ڕاپۆرتێكی لەبارەی پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئیسرائیل زیانی گەورەی بە حەماس گەیاندووە، بەڵام ناتوانێت بەتەواوەتی لەناوی ببات.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس لە 7ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەڵێنی لەناوبردنی حەماسیان دا و هێرشێكی بەرفراوانیان كردە سەر كەرتی غەززە و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 هەزار كەس كوژران و نزیكەی دوو ملیۆن کەس ئاوارەبوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێكدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس نوسیویەتی: سوپای ئیسرائیل هەرگیز ناتوانێت بە تەواوەتی حەماس لەناوببات، بەڵام زیانێكی زۆر گەورەی بەو گرووپە گەیاندووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 سەركردەی حەماس لە غەززە و دەرەوەی وڵات لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژراون.
