ئەڵمانیا بە 15 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری گەڕانەوەی ئێزدییەکان دەکات


 ئەڵمانیا دەستپێشخەرییەک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ ناوچەکانیان، پێشکەش بە پارێزگای نەینەوا دەکات.


 ئەمڕۆ سێشەممە 3-9-20024 عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانیا دەکات و ڕایدەگەیێنێت وڵاتەکە دەستەوارەیەکی 15 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەش بە پارێزگاکە کردووە تا هاوکاریی ئێزدییەکان بکەن لە گەڕانەوەیان بۆ  ناوچەکانیان.


 ئەو 15 ملیۆن یۆرۆیەی ئەڵمانیا پێشکەش بە ئێزدییەکانی دەکات، 260 یەکەی نیشتەجێبوونی پێ دروست دەکرێت.


 ئەڵمانیا لە دوای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی نەینەوا و قەزای شنگال لە دەستی چەکدارانی ڕێکخراوی "داعش" پاڵپشتی گەورەی دارایی و لۆجستی پێشکەش بە نەینەوا کردووە.


 دەیان هەزار خێزانی ئاوارەی قەزای شنگال و گوندەکانی دەوروبەری دەگەڕێنرێنەوە بۆ ناوچەکانیان و سوود لەو خزمەتگوزارییانە وەردەگرن، کە بڕیارە بە هاوکاریی ئەڵمانیا بۆیان دابین بکرێت.