21 کەس بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون

21 کەس بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون

Mediterranean Sea
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست نقوم دەبێت. بەگوێرە کۆمسیاری پەنابەران لە ئیتاڵیا، 20 کەس لە ڕووداوەکەدا بێسەروشوێن بوون.
بەشی ئیتاڵیا لە کۆمیسارانی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، 20 کۆچبەر دوای نقوومبوونی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕاست، لە نزیک دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا، بێسەروشوێن بوون.
چیارا کاردۆلێتی، گوتەبێژی UNHCR لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی:
"بەپێی قسەی ڕزگاربووان، بەلەمێک لە دەریای ناوەڕاستدا بە ژمارەیەک سەرنشینەوە بێسەروشوێن بووە. هەروەها ئەو حەوت کەسەی لەلایەن تیمەکەمانەوە ڕزگارکراون، لە دۆخێکی سەختدان."
میدیاکانی ئیتاڵیا لە نوێترین زانیاریدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ژمارەی بێسەروشوێنبووان گەیشتووەتە 21 کەس کە سێیان منداڵن.
📊 ئامارێکی مەترسیدار:
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، لە ساڵی 2023دا زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر دوای هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.
#کۆچبەران #ئیتاڵیا #دەریای_ناوەڕاست #UNHCR