سەدان هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنرێن


 بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان و دامەزراوەی jobs.krd هەلی کار بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنن.

 

 لەپێناو ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی وەبەرهێنان  و دامەزراوەی jobs.krd یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لە هەولێر واژۆکرد.

 لە یادداشتنامەکە دا هاتووە، سەدان هەلی کاری ناوخۆ دەڕەخسێنن و تاوەکو ئێستاش نزیکەی 250 کەس مەشقی تایبەتیان پێکراوە.

 

 د. محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان گوتی: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، پێویستە کادیری نێوخۆ و هونەر لە کەرتی تایبەت دابمەزرێن و بەرەپێش بچن، خەڵکی تایبەت و شارەزا ئامادە بکرێن و کار بکەن.

 بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە لە 75 کارمەندانی کەرتی تایبەت هاووڵاتیانی نێوخۆ بن نەک خەڵکی بیانی