پڕۆسەی دابەشکردنی بەشە ناوخۆییەکان سەرداربەسەر قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین بەردەوامە، دوای تەواوبوونی دەست بە دەوامی فەرمی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 دەکرێت.
چوار ڕۆژە دەوامی زانکۆکانی دهۆک و سۆران دەستیپێکردووەتەوە و سێ ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی وادەی دابەشکردنی بەشە ناوخۆیی بۆ قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین دوای ئەوە دەوامی فەرمییان دەستپێدەکاتەوە.
سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین گوتی، "تاوەکو 07-09-2024 پڕۆسەی دابەشکردنی بەشە ناوخۆیی بەسەر قوتابیان بەردەوام دەبێت، لە ڕێکەوتی 08-09-2024 بۆ 10-09-2024 یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی قوتابییان دەستپێدەکاتەوە."
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی زانکۆی گەرمیان بڕیار لە دیارکردنی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەدات، دەستپێکردنی دەوام لە زانکۆی سلێمانیش دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئەو زانکۆیە بڕیاری لێدەدرێت.
