لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕاگەیێنرا


 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی ڕاگەیاند.

 سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران بە مەدەنی و سەربازییەوە مووچە وەردەگرن. 


 وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونیکردووەتەوە، لە سەرجەم وەزارەتەکان هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، ڕۆژی چوارشەممە 4-9-2024، مووچەکانیان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن هەمان ڕۆژ مووچەکانیان ڕابکێشن.