پلەی گەرما دادەبەزێت و پێشبینیی یەکەم بارانی ساڵ دەکرێت

📍 هەواڵی ناوخۆ

پلەی گەرما دادەبەزێت و پێشبینیی یەکەم بارانی ساڵ دەکرێت

🌧️
پێشبینی بارانبارین:
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری یەکەم بارانی وەرز لە دوای ١٥ی مانگ هەیە.

👤 ئاراس جەبار (شارەزای کەشناسی):

"ئەگەرێک هەیە کە دوای 15ی ئەم مانگە یەکەم باران لە هەرێمی کوردستان ببارێت، بەڵام بەهۆی خێرایی گۆڕانی کەشوهەواوە جێگیر نەبووە."

🔹 کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما "کەمێک" نزم دەبێتەوە. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم دابەزینە تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و شەوان و بەیانیان هەست بە فێنکییەکی زیاتر دەکرێت.

🌡️ پێشبینی پلەکانی گەرمای سبەی شارەکان:

هەولێر 39°C
سلێمانی 38°C
دهۆک 38°C
کەرکووک 41°C
هەڵەبجە 41°C
گەرمیان 42°C
سۆران 38°C
حاجی ئۆمەران 31°C