وەزیری سامانە سروشتییەکان (بەوەکالەت)، بە مەبەستی دابینکردنی بەنزینی پێویست و زیادکردنی خستنەڕووی لە بازاڕەکانی هەرێمدا، لە فەرمانێکی وەزاریدا ڕێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ دەرکرد.
پێنجشەممە 5ـی ئەیلوولی 2024 ، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان (بەوەکالەت) بە مەبەستی دابینکردنی بەنزینی پێویست و زیادکردنی خستنەڕووی لە بازاڕەکانی هەرێمدا، لە فەرمانێکی وەزاریدا، ڕێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ دەرکرد.
لە نووسراوەکەی وەزارتەی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، مەرجی هاوردەکردنی بنزینەکەش، دەبێت بەپێی رێنمایی و ئەو کوالێتییە بێت کە لە لایەن لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت، کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە.
